ژاپۆن بەهۆی بوومەلەرزەکەی سەری ساڵەوە 17 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

حکومەتی ژاپۆن مەزەندەی کردووە قەبارەی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ١ی کانوونی دووەمەوە، نزیکەی 17 ملیار دۆلار قەبارەی زیانەکەی بووە.

بەرپرسێکی حکومەتی ژاپۆن قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە و وتویەتی، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ناوەڕاستی ژاپۆنی گرتەوە و زیاتر لە ٢٣٠ کەس گیانیانلەدەستدا، هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکانی باڵەخانە و ژێرخانی رێگاوبانەکان، فڕۆکەخانەکان، تۆڕەکان لەچەند پارێزگایەکی وڵاتەکە بە نزیکەیی 17 ملیار دۆلارە.

باسی لەوەشکردووە، دەکرێت بڕی زیانەکان زیادبکەن چونکە فراوانن و هێشتا لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی زیانەکاندان بەڵام پێشبینی دەکرێت کۆی زیانی بوومەلەرزەکە زۆر کەمتر بێت لە بوومەلەرزەکەی ساڵی 2011.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هێرشەکەی سەر کۆرمۆر راگەیەندراوی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

لە کاتژمێر 10ی بەیانییەوە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share