بەهۆی رژانی نەوت لە دەریای رەش باری نائاسایی راگەیەندرا

بەهۆی رژانی نەوت لە دەریای رەش روسیا دۆخی لەناکاوی لە نیمچە دورگەی کریمیا راگەیاند.

بەرپرسانی ناوچەکە بڵاویانکردەوە، لەدوای ئەوەی پاشماوەی نەوتی رەش لە کەناراوەکانی سیڤاستۆبۆل کە گەورەترین شاری نیمچە دورگەی کریمیایە بینرا، باری دۆخی نائاسایی لە ناوچەکە راگەیەندراوە.

پیسبوونی ئاو لە ناوچەکە لەدوای ئەوەی دێت کە سێ هەفتە لەمەوبەر دوو کەشتی گواستنەوەی نەوت لە گەروی کریچ تووشی لێچوون بوون و ئاوی دەریای رەشیان پیسکرد.

راگەیاندنی باری نائاسایی لە ناوچەکە، بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پاککردنەوەی ناوچەکەیە و گەڕاندنەوەی ژینگەی کەناراوەکەیە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بنـیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی…
Total
0
Share