لە وەڵامی هەڕەشەکانی چین.. تایوان: سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە

نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، کە دوورگەکەیان دەستبەرداری سەروەریی خۆی نابێت و دەستبەرداری ئازادی و دیموکراسی نابێت، گەلی تایوان بە ڕوونی دژی پەکینە کە بەپێی بنەمای “یەک وڵات، دوو سیستم” کاردەکات.

سەرۆکایەتیی تایوان جەختی لەوە کردەوە، کە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە گەرووی تایوان و ناوچەکە بەرپرسیارێتیی هاوبەشی هەردوولایە و چوونە بەرەکانی شەڕ بژاردەیەکی باش نییە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شی جینگ پینگ سەرۆکی چین لە وتارێکدا لە کردنەوەی کۆنفرانگرەی پارتی شیوعیی دەسەڵاتدار لە پەکین وتی، “چارەسەری پرسی تایوان هی گەلی چینە و هەرگیز پەکین دەستبەرداری مافی بەکارهێنانی هێز لەگەڵ دوورگەکەدا نابێت.”

لە كردنەوەی كۆنگرەی حزبی شیوعیدا كە هەر پێنج ساڵ جارێك لە پەكین بەڕێوەدەچێت، سەرۆكی چین وتی، چین خێراتر کاردەكات لە بونیادنانی سوپایەكی ئاست بەرزی جیهانی و تواناكانی بەرزدەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە شی 20ـەمین کۆنگرەی حزبی شیوعیی دەسەڵاتداری کردەوە کە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت و لەم کۆنگرەیەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان چاوەڕوان دەکرێت خولی سێیەم بەدەستبهێنێت و پێگەی خۆی وەک بەهێزترین فەرمانڕەوای وڵاتەکە لە دوای ماو تسیتۆنگەوە بچەسپێنێت.

سەبارەت بە تایوان شی وتی، “ئێمە بڕیارمانداوە خەباتێکی بەهێز لە دژی جیابوونەوە و دەستێوەردان ئەنجامبدەین، هەروەها ئیرادە و توانای پتەوی خۆمان بۆ پاراستنی سەروەری دەوڵەت و یەکپارچەیی خاک و دژایەتیکردنی سەربەخۆیی تایوان نیشاندا”.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لە بارەی ئەو بەشانەی زانکۆی سلێمانی کە کەمترین خوێندکاریان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

دەستەی دەستپاكی لەسەر دزینی 3.7 ترلیۆن دینار روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 42 سەنت…
Total
0
Share