کەشناسی: لەدوای نیوەشەو بەفر و باران لە چەند ناوچەیەک دەبارێت

کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمشەو لەدوای نیوەشەو لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت و لەزۆرینەی ناوچەکانی هەرێم باران ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمشەوی لەگەڵ رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینى دەکرێت لە دواى نیوەشەو نمە باران و بارانى مام ناوەند ببارێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویەکان و بەشێک لەو شاروچکانەى لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانەوە نزیکن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ناوچانەى کە پێشبینى دەکرێت رێژیەکى زیاتر بارانى لێ ببارێت سنورى دهۆک و ئاکرێ و بەردەڕەش و هەولێر و کۆیە و راپەڕینن لە کاتەکانى بەیانیدا.

هاوکات، رێژەی بارانى 12 کاتژمێری رابردووى چەند ناوچەیەکەی بە رێژەی ملیمەتر سێجا بڵاوکردووەتەوە و بەم جۆرەن:

هەولێر 0.8

پیرمام 1.0

سلێمانى 0.5

چەمچەماڵ 0.5

شەمامک 1.4

دهۆک 2.1

زاخۆ 8.5

ئاکرێ 0.2

ئامێدى 10.0

بامەرنێ 7.4

بارزان 2.0

بازیان 0.2

ماوەت 0.2

خەبات 3.6

مانگیش 5.4

سۆران 0.2

مێرگەسور 1.0

 

بابەتی پێشتر

پرۆسەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەستیپێكردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هێرشەکەی سەر کۆرمۆر راگەیەندراوی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دواخرا

كۆبوونەوەی دەزگاكانی هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت دواخرا. بڕیاربوو ئەمڕۆ دووەم كۆبوونەوەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی…
Total
0
Share