لە دەباشان بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە د. یوسف گۆران و د. جوان ئیحسان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و دارا خەیلانی، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکان ئامادەبوون، بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و داراییەکان جەختیلێکرایەوە بەتایبەت پرسی مووچەخۆرانی هەرێم.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و وتی، پێویستە هەمووان پابەند بە دەستوور کاربکەن و بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان، لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجامی باش بەدەستهاتوون تاوەکو چیتر مووچەخۆرانی هەرێم نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاکەییەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەگەڵ سێ تۆمەتباری دیکە تەقەیان لەماڵێک کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share