وادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرا

بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجامبدات و یەكەم بڕگەی دانیشتنەكەش هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە دەبێت.

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی شەممە دانیشتنی ئەنجومەن ئەنجامبدرێت و بەپێی بەرنامەی كار، دانیشتنەكە حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت، بڕگەی یەكەم تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

بڕگەكانی دیكەی دانیشتنەكە خوێندنەوە و تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرۆژەیاسا دەبێت.

لە 14ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەڕێكی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنەكەی ئەنجامدا، بەڵام هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، بەهۆیەوە یەكلاكردنەوەی كاندیدی ئەو پۆستە دواخرا.

لە كۆبوونەوەی شەوی رابردوویدا هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختی لەسەر پێویستیی بڕیاردان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زووترین کات، کردەوە.

هاوپەیمانییەکە ئەوەشی وت، پێویستە بڕگەکانی بودجەی ئەمساڵ پەسەندبکرێن، ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکبهێنرێن و پارێزگارەکان هەڵبژێردرێن.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک لە بەسرە روویدا

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی زیادەڕۆیی هاوڵاتییەك دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share