لەبارەی تەقەكردن لە بارەگای پارتی پۆلیسی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدات

پۆلیسی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە تەقە لە بارەگای پارتی لە گەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی كرابێت و ئاشكرایدەكات، تەنها لە ماڵی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی یاری ئاگرین هەڵدەدرێن.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهیچ شێوەیەك تەقە لە بارەگای پارتی لە گەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی نەكراوە و ئەوەی بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەنها لە ماڵی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی بەهۆی بەڕێوەچوونی چەند ڕێوڕەسمێكەوە یاری ئاگرین هەڵدەدەن و ئەو دەنگەی بیستراون تەنها دەنگی یارییە ئاگرینەكان بووە.

بابەتی پێشتر

بڕە پارەیەكی مامۆستایان كەمكرایەوە

بابەتی دواتر

عێراق 20 ملیار دۆلار پاشەكەوتدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share