هەوای ئەم شارە پیسترینی جیهانە

لە دوای ئەو ئاگرە بەهێزەی لە ماوەی رابردوودا ناوچەکەی گرتەوە، هەوای شاری مۆنتریاڵی کەنەدا بە پیسترینی جیهان دیاریکرا.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە ئاگرێکی بەهێز دارستانەکانی کەنەدای گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، بەم هۆیەشەوە دوکەڵێکی زۆر لە شاری مۆنتریاڵی ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە و هەوای شارەکەی پیس کردووە.

بەپێی راپۆرتێک کە کۆمپانیای ئیکیری کەنەدی بڵاویکردووەتەوە، “کەوتنەوەی ئەو ئاگرە بەهێزە و بڵاوبوونەوەی دوکەڵەکەی هەوای مۆنتریاڵی کردووە بە پیسترینی جیهان”.

پیسبوونی ژینگەی مۆنتریاڵ ترسی لای دەزگا پەیوەندیدارەکان دروستکردووە و بەم هۆیەوە داواکراوە تا ماوەیەکی دیاریکراو مەلەوانگە و شوێنە وەرزشییە کراوەکان دابخرێن.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 7.4  ملیۆن هێکتار زەوی لە دارستانەکانی کەنەدا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە سووتاون، ئەمەش وای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکە کردووە چێژ لە چالاکیەکانی هەوای دەرەوە نەبینن و زۆرینەی کاتەکان ناچاربن ماسک ببەستن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداریی لە بەردەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور دەدرێت
ئەمساڵ كەمیكردووە

زاناکانی ناوەندی نیشتمانیی ئاماری بەستەڵەک و بەفر (NSIDC) لە ئەمریکا ئاشكرایدەكەن، توانەوەی بەستەڵەکی دەریای جەمسەریی باکوور لەساڵی 2021دا…
Total
0
Share