پاپای ڤاتیکان سوپاسنامەیەک بۆ قوباد تاڵەبانی دەنێرێت

باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق نامەیەکی پاپای ڤاتیکانی گەیاندە دەست قوباد تاڵەبانی و سوپاسی کردووە لە هاوکاری بەردەوامی بۆ سەرخستنی سەردانەکەی بۆ عێراق.

ئەمڕۆ 29ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و میتیا لیسكۆڤەر باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا، میتیا لیسكۆڤەر باڵیۆزی ڤاتیكان لەعێراق، سوپاسنامەی پاپای گەیاندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەپای رۆڵیان لە سەرخستنی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كە بەشێوەیەكی سەركەوتوو و شایستە بەڕێوەچوو.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باسی بارودۆخی مەسیحییەکانی عێراق و کوردستان کراوە و لەوبارەیەوە باڵیۆزی ڤاتیكان ستایشی هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ ئاوارە مەسیحییەكان.

میتیا لیسكۆڤەر ڕایگەیاندووە، “ئامانجی ڤاتیكان ئەوەیە مەسیحییەکان وەک پێکهاتەیەکی دێرین و ڕەسەنی ناوچەکە لەسەر زێد و خاكی خۆیان بمێننەوە”.

هاوکات قوباد تاڵەبانی، جەختی کردەوەتەوە لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی مەسیحییەکان و پێویستیی هێنانەکایەی زەمینەى پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دینار قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەك قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكراوە و چاوەڕوانین…
Total
0
Share