عێراق و ئەمریكا گفتوگۆ لەسەر كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستپێدەكەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، واشنتن و بەغداد نزیكن لە سازان لەسەر دەستپێكردنی كاری لیژنەی باڵای سەربازی وەك ئامادەكارییەك بۆ گۆڕینی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بۆ پەیوەندیی دووقۆڵی.

وتەبێژەكە وتی، وەك ئەوەی لە ئابی 2023 رامانگەیاند، چاومان لەوەیە هەنگاوبنێین بۆ پێكهێنانی لیژنەی باڵای سەربازی (Higher Military Commission كورتكراوەكەی HMC)، چونكە رەنگدانەوەی پابەندیی قوڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانە بە سەقامگیریی ناوچەكە و سەروەریی عێراق.

“ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراق نزیكبوونەتەوە لە سازان دەربارەی دەستپێكردنی گفتوگۆی لیژنەی باڵای سەربازی، كە پێشتر لە ئاب راگەیەندرا” وتەبێژەكە بۆ كەناڵی ئەلحوڕە وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، HMC خاڵی گفتوگۆ ئامادەدەكات بۆ گواستنەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ پەیوەندیی ئەمنیی دووقۆڵیی توندوتۆڵ لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكاندا.

وتەبێژەكە دووپاتیشیكردەوە، لەم بارەیەوە بۆ چەندین مانگ گفتوگۆمان كردووە، وادەكە پەیوەندی بە هێرشەكانی ئەمدواییەوە نییە، ویلایەتە یەكگرتووەكان مافی تەواوی خۆی دەپارێزێت لە پارێزگاریكردن لەخۆی لەمیانەی گفتوگۆكاندا.

بابەتی پێشتر

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەرو 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

بابەتی دواتر

داوای دانانی بەپەلەی جێگرەوەی حەلبوسی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نابێت دەسەڵاتی دارایی و كارگێڕی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەكاربهێندرێـت. محەمەد شیاع سودانی…
Total
0
Share