بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەرو 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

گۆڕانکاری بەسەر نرخی نەوتی خاودا هات، بەجۆرێک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 80 دۆلار و 28 سەنت لە کاتێکدا، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە 75 دۆلار و 40 سەنت.

نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، دوای ئەوەی داتاکانی هەفتەی رابردوو زیاتر لە چاوەڕوانکراو دابەزینی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکایان نیشاندا.

لەلایەکی دیکەوە، راگەیاندنی بانکی ناوەندی چین بۆ کەمکردنەوەی رێژەی پێداویستییەکانی یەدەگی بانکەکان هیواکانی بۆ رێوشوێنی زیاتری هاندان و بوژانەوەی ئابووری بەهێزترکرد و ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامییان هەیە کە هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئیدانەی هێرشكردنە سەر خاكی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

عێراق و ئەمریكا گفتوگۆ لەسەر كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستپێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 29 تشرینی دووەم، لە بازارەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەرمیلێك برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند و خاوی تەکساس لە 76 دۆلار نزیكبووەتەوە.…
Total
0
Share