نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 217 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 197 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ژمارەیەکی زیاتر لە هێزی ئەمنی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی باشوور کرد

لیوا ڕوکن عەلی عەبدولحسێن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زیاتریان لە هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە کردووە…
Total
0
Share