نرخی زێڕ بۆ ئاستێکی پێوانەیی لە مێژوودا بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەوە کە بەرزترین نرخە لە مێژووی مامەڵەکردن بە زێڕەوە، ئەوەش دوای ئەوە بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی %25 بەرزکردەوە.

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەیانیی ئەمڕۆ بۆ 2065 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەراورد بە نرخی پێشووی بەڕێژەی %0.8 بەرزبووەتەوە.

پێشتر لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 2072.91 دۆلار بەرزبووەوە، کە بەرزترین ئاستە لە مێژوودا کە 2072.49 دۆلار و ٤٩ دۆلار بووە لە ساڵی 2020دا.

بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی %25 بەرزکردەوە ئەوە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و پێشبینییەکانی بازاڕیش بەو ئاراستەیە بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری کشتوکاڵ: داوامان کردووە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بێت

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کە ئێستا بە سەردانێک لە بەغدادە ڕایگەیاند، لە بەغداد…
Total
0
Share