پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق بیانوو بە هەرێمی كوردستان دەگرێت و ناردنی 618 ملیار دینارەكەش دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.
شوان محەمەد پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دابەشكردنی مووچە لە عێراقیش ئەم مانگە دواكەوتووە و چاوەڕواندەكرێت ناردنی 618 ملیار دینارەكە بكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.
وتیشی، “بەڵێندراوە هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان بكرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی عێراق بیانوو بە هەرێمی كوردستان دەگرێت”.