لە ماوەی دوو ڕۆژدا سێ کەس لە هەولێر و دهۆک کوژراون

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە سێ ڕووداودا سێ کەس لە دهۆک و هەولێر کوژراون و هەموو ڕووداوەکانیش کێشەی کۆمەڵایەتی و لەسەر زەوی و میرات بووە.

دوو ڕۆژ پێش ئیستا لە شارۆچکەی باتیفای پارێزگای دهۆک، برایەک کە کێشەی میراتیان هەبووە لەگەڵ خوشکەکەیدا، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا خوشکەکەی کوشت.

هاوکات لە شاری هەولێریش دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەگوندی شێخ مەمودیانی سەر بەشارەدێی باسرمە لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوای دروستبوونی شەڕێک لەنێوان دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژرا.

لە تازەترین ڕووداودا، ئەمڕۆ لە گەڕەکی تەیراوە لە شاری هەولێر هاوڵاتییەک بەناوی (محەمەد ساڵح حەسەن) کوژرا، کوژراوەکە خەڵکی دهۆکە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ڕووی لە شاری هەولێر کردبوو.

پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و پاش کۆکردنەوەی زانیاری، دەرکەوت ئەو هاوڵاتییە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شاری دهۆک ڕایکردوە و هاتووەتە شاری هەولێر و لە ئاکامدا کوژراوە، بۆیە هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئێستاشدا دۆسیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر ڕووداوەکە.”

بابەتی پێشتر

ئەنجامی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ و براوەی خەڵاتی باشترینەکان ئاشکراکران

بابەتی دواتر

ژمارەی ئەمریکییە کوژراوەکانی فڕۆکەخانەی کابول گەیشتە 13 سەرباز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share