تێسلا ئۆتۆمبێلێکی نرخ هەرزانتر لەوانەی دیکەی دروست دەکات

کۆمپانیای تێسلای بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەنیازە لە ساڵی ئایندەدا ئۆتۆمبێلێک بە نرخی کەمتر لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی دروست بکات و بیخاتە بازاڕەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ناو کۆمپانیای تێسلاوە ئاشکرایکردووە، کۆمپانیاکە نیازی وایە لە ساڵی نوێدا ئۆتۆمبێلێکی نوێ دروست بکات و بەگوێرەی پێشبینییەکان نرخی ئۆتۆمبێلەکە لە 25 هەزار دۆلاردا دەبێت و ناوی Redwood دەبێت.

ئۆتۆمبێلەکە کروسئۆڤەر یاخود نیمچەبەرز دەبێت و کۆمپانیاکە لە ئێستادا لەسەر ئۆتۆمبێلی هایۆندای کاردەکات بۆ ئەوەی شێوازی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی کەم بەهاتر بەکاربهینێت.

لە ساڵی 2020دا ئیلۆن مەسکی سەرۆکی کۆمپانیای تێسلا رایگەیاند کە دەست بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل دەکەن بە نرخی هەرزانتر، بەڵام دواتر پلانەکە دواکەوت بۆ کاتێکی نادیار.

ئەمەش لە کاتیکدا، هەرزانترین ئۆتۆمبێلی تێسلا لە جیهاندا لە ئێستادا مۆدێلی 3یە و نرخەکەی لە ئەمریکا نزیکەی 39 هەزار دۆلارە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامە ریشە ئەفسانەیەك لە ورە و سیمبولێك بۆ ئازایەتی بوو

بابەتی دواتر

ئەیمەن حسێن عێراقی گەیاندە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share