ئەمڕۆ 39 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی مامە ریشەدا تێدەپەڕێت

نەجمەدین شکور رەئوف ناسراو بە (مامە ریشە) ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبانی قەزای چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان، لە بنەماڵەیەکی جوتیاری کوردپەروەر ھاتۆتە دنیاوە.

بە کاریگەریی کات و سەردەمی لاوێتی ئەوکاتەی کە سەرەتای شۆڕشەکانی ئازادیی گەلان و سەربەخۆیی نەتەوەکان بوو و، شۆڕشی کوردیش گەیشتبووە تاڕادەیەك سەقامگیری و بەدەستھێنانی ئەو مافانەی کە داوایدەکرد، لە ساڵی 1972 چووەتە سوریا و لە رۆژئاوای سوریا و باشووری لوبنان بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ریزەکانی بزوتنەوەی ئازادیی فەڵەستین وەکو خۆبەخش جەنگاوە.

لە ساڵی 1977 گەڕاوەتەوە کوردستان و كاتێك رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی والێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان تاوەکو ساڵی 1985 لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا پێشمەرگە بووە.

لە 24ی كانونی دووەمی ساڵی 1985 لە ناوچەی جەباری لەسەر رێگای نێوان گوندی خاڵە بازیانی و گوندی کەوەڵەدا دەکەوێتە بۆسەوە و لەگەڵ دوو ھاوڕێ و ھاوسەنگەری بە ناوەکانی (سەردار و موحسین) شەهیدكران.

بابەتی پێشتر

رێگایەكی سەرەكی داخرا

بابەتی دواتر

هالاند و بێلینگهام.. پێكەوە دەركەوتن و درەوشانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share