هالاند و بێلینگهام.. پێكەوە دەركەوتن و درەوشانەوە

هالاند و بێلینگهام، ئەو دوو هاوڕێیەی لە یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی پێکەوە دەرکەوتن، ئێستا لە خولی ئینگلیزی و ئیسپانی جیهانیان سەرسامکردووە و سەرقاڵی چنینەوەی نازناوە گەورەکانن.

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی لە تەمەنی 23 ساڵیدایە و لە یانەی مان سیتی ئینگلیزی یاریدەکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بەشێوەیەک هەرچەندە لە ئێستادا یانەکەی لە پلەی دووەمی پریمەرلیگدایە، بەڵام ئەو یاریزانە نەرویجییە، سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورە، بەڵام لوتکەی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و توانیویەتی لە 20 یاریدا 14 گۆڵ تۆماربکات.

جود بێلینگهامی ئینگلیزییش لە تەمەنی 20 ساڵیدایە و لە یانەی ریاڵ مەدریی ئیسپانی یاریدەکات، سەرەڕای ئەوەی یاریزانی هێڵی ناوەندە، بەڵام لە ئێستادا بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ لە 20 یاریدا و بە هاوبەشی لەگەڵ لەگەڵ دۆڤ بیک یاریزانی جیرۆنا کە 21 یاری ئەنجامداوە، پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگایان گرتووە و یانەکەشی پلەی دووەمی ریزبەندیی گرتووە، بە یارییەک کەمتر و بە جیاوازی یەک خاڵ لە دوای جیرۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌وره‌کانی میلانیان برده‌وه‌ و پاریس یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ میلان برده‌وه‌ و پاریس…
Total
0
Share