لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە هەنگاوێكی دیكە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پەیڕەودەكرێت كە بریتییە لە دەركردنی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ بازرگانانی بچووك و مانگانە دەتوانن بڕێك دۆلار بە نرخی رەسمی وەربگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای گفتوگۆی نێوان حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق لە ماوەی رابردوودا ئەو بڕیارە دەرچووێندراوە كە مانگانە بازرگانانی بچووك دەتوانن تا وەكو 100 هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی لە رێگای ئەو كارتەوە وەربگرن.
میدیاكانی عێراق باسیان لەوە كردووە، ئەو هەنگاوە بۆ كەمكردەوەی خواستە لەسەر دۆلار كە ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.