دڵنیایی لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكەوە دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ سێ مانگە و لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لێدراوە و ئەو بڕیارەش كە ئاراستەی بانكەكان كراوە ئاماژەی پێكراوە كە قەرزەكە بۆ سێ مانگە و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت لە رۆژی یەكشەممە یاخود دووشەممەی داهاتوودا پارەكە بنێردرێت”.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران كە بڕیاری پێدانی قەرزەكەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەركردووە بۆ ماوەی سێ مانگە ئەو قەرزە 700 ملیار دینارییە دەنێردرێت و پێشتر ئاماژە بۆ ئەوە نەكراوە كە هەموو مانگێك پێویستی بە بڕیاری دیكە هەبێت، بەڵكو بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە كە ئەو سێ مانگە قەرزەكە بە هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مووچەخۆران بنێرن.

ئاشكراشیكرد، هەر پاشگەزبوونەوەیەكیش لە ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە هەبێت دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لێبدرێت و حكومەتی عێراقیش بڕیاری لەو شێوەیە نادات.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە چاوەڕواندەكرێت لە رۆژی یەكشەممە یاخود دووشەممەی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێریی راگەیاندنی یەکێتی: د. سلێمان گەیلانی لە چاوپێکەوتنێکدا چەند هەڵەیەکی لەبارەی مام جەلالەوە کرد

بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێریی راگەیاندنی یەکێتی سەرنجێكی سەبارەت بە دیدارێكی كەناڵی رووداو لەگەڵ د. سلێمان گەیلانی، بڵاوکردەوە. دەقی…
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی هەنگاوەكانیان بۆ تاپۆكردنی زەوی و خانووە زیادەڕەوەكان ئاشكرادەكات

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی هەنگاوەكانیان بۆ تاپۆكردنی زەوییە زیادەڕەو و فۆڕمەكان ئاشكرادەكات و سەبارەت بە خانووی گوندەكانیش دەڵێت، چاوەڕوانی…
Total
0
Share