“خۆڵبارین تا سبەی بەیانی بەردەوامدەبێت”

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینیدەكات، كاریگەریی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە كە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە تا سبەی بەیانی بەردەوامبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “كاریگەریی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە كە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە تا سەر لە بەیانی سبەی چوارشەممە بەردەوامدەبێت و لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان شەپۆلێكی چڕی تۆز و خۆڵ رۆژئاوا و هەندێك لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەهۆی خۆڵبارینەوە مەودای بینینی ئێستای هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەمجۆرەیە:

هەولێر 4 كم

پیرمام 800 مەتر

سلێمانی 2 كم

چەمچەماڵ 1 كم

كەركوك 1 كم

دوز 800 مەتر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاکسازیی گەورانی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی سزادراوێک دەدات

چاکسازیی گەورانی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو سزادراوەی گیانیلەدەستدا نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەشکراوە. لە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: حەوت دەرۆزەکەر لەسەر رێگای عەربەت-سلێمانی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش دەرۆزەکەر لەسەر رێگای عەربەت-سلێمانی دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتێكی…
Total
0
Share