لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 10 كەس بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەرین بڵاویكردووەتەوە، لە پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا 10 كەس برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەرین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سەنی و پیكابێك لە جۆری ئەدمیراڵ لە “دەرو كۆتر” ڕوویداوە و بەهۆی ڕووداوەكەوە 10 كەس برینداربوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئۆتۆمبێلەكان زیانی ماددییان بەركەوتووە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

پلاسخارت و هادی عامری كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەخەدەشە: قبوڵناكەین پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، جەختدەكاتەوە قبوڵناكەن پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی…
Total
0
Share