(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 12 له‌مێژوویدا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌ له‌یاریگای شا فه‌هدی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سعودییه‌، یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباوی باسکی ئه‌نجامدا، یانه‌ی شاهانه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌که‌ی برده‌وه‌.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 38، 52 له‌لایه‌ن لوکا مۆدریچ و که‌ریم بنزیمه‌ (په‌ناڵتی) تۆمارکران.

دوای ئه‌وه‌ی له‌قۆناغی نیوه‌ی کۆتاییدا به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یان تێپه‌ڕاند، هه‌روه‌ها له‌ فاینه‌ڵدا بردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بلباو تۆمارکرد، ئه‌ستێره‌کانی لۆس بلانکۆس بۆ جاری 12 له‌مێژوویاندا جامی سوپه‌ری ئیسپانیایان به‌رزکرده‌وه‌.

یانه‌ی شاهانه‌ به‌درێژایی مێژووی، له‌ وه‌رزه‌کانی 88/89، 89/90، 90/91، 93/94، 97/98، 2001/2002، 2003/2004، 2008/2009، 2012/2013، 2017/2018، 2019/2020 توانیویه‌تی 11 جار جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بچنێته‌وه‌، که‌ به‌ ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌وه‌ ده‌کاته‌ ناسناوی ژماره‌ 12.

بابەتی پێشتر

پرسی کۆچبەرانی کورد وەزیری دەرەوەی لیتوانیای هێنایە هەولێر

بابەتی دواتر

بەهۆی بەفرەوە لە چەندین ناوچە کرایە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share