بەهۆی تەقینەوەی مینەوە منداڵێک لە گەرمیان گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لە گوندێکی سەر بە ئیدارەی گەرمیان مین بە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵاندا تەقییەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەگوندی عەلی میر _ی سەر بە ئیدارەی گەرمیان تەرمی منداڵێکی حەوت ساڵان بەناوی رەهێڵ رێدین عەزیز هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار بە وتەی باوکی لەگەڵ منداڵەکەی شوانی مەڕ و ماڵات بوون لەدەرەوەی گوندەکەیان مین بەمنداڵەکەیدا تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا توێکاری بۆ تەرمی منداڵە دەکرێت و پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

بازرگانی: بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابینکراوە و لە باشترین جۆرە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کاری عێراق: ئامارێکی راستەقینە لەسەر ژمارەی کرێکارانی بیانی لە وڵاتدا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share