وەزارەتی کاری عێراق: ئامارێکی راستەقینە لەسەر ژمارەی کرێکارانی بیانی لە وڵاتدا نییە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامارێکی راستەقینەی ژمارەی کرێکارانی بیانی کە لە عێراقدا کاردەکەن لەبەر دەستدا نییە چونکە زۆربەی خاوەن کار و پڕۆژەکان خۆیان لە پێدانی ژمارە راستەکەیان دەدزنەوە.

ئوسامە مەجید، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کرد، “وەزارەتی کار لە چەند مانگی رابردوودا رێنمایی سەبارەت بە دەستکەوتنی ژمارەی راستی کرێکارانی بیانی دەرکردووە”.

دەشڵێت، “تا ئێستا ژمارەی راستەقینەی کرێکارانی بیانی کە هاتونەتە وڵاتەکەمانەوە لە بەردەستدا نییە و ژمارەیان نادیارە، بەهۆی ئەوەی خاوەن کار و پڕۆژەکان خۆیان لە تۆمارکردنی ناوی ئەو کرێکارە بیانیانە دەدزنەوە کە لەلایان کار دەکەن”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کاری عێراق جەختیلەوە کردەوە، لیژنەکانیان پلانێکیان ئامادەکردووە بۆ پەرەپێدانی میکانیزمێکی نوێ بۆ تۆمارکردنی کرێکارانی بیانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری و ئێستا چاوەڕێی رەزامەندی سەرۆکی حکومەت دەکەن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە منداڵێک لە گەرمیان گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

پسپۆڕانی خۆراک: خۆراکە زستانەییەکان کاریگەری باشیان هەیە لە سەرمادا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك دابەزی. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share