پۆلیسی قەزای سۆران ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە 11 ئۆتۆمبیل و پارچە زەوییەک و 10 هەزار دۆلاری هاوڵاتییانی لابووە و هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆی مامەڵەی کردووە.
شەماڵ سورچی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوێنێ 3ی کانوونی دووەم، لەسەر فەرمانی دادوەر کەسێک دەستگیرکراوە کە مامەڵەی گوماناوی کردووە و لە فەیسبووک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە شمەک و کاڵاکانیان بە نرخێکی گرانتر دەداتەوە”.
پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندووە، ” بەپێی وتەی تۆمەتبارەکە سەرەتای كاركرنی سێ ئۆتۆمبیلی بەنهێنی وەرگرتووە پاشان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك بڵاویکردووەتەوە كە ئەم مامەڵەیە دەكات بۆ ماوەی تەنها دوو هەفتە 8 ئۆتۆمبیلی بەبڕی 10 هەزار دۆلار كارتی مۆباییلی وەرگرتووە بەرامبەر ئەوەی كە بۆماوەیەكی دیاریكراو بەپارەیەكی زیاتر بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە، بڕی ئەو شتانەی کە وەریگرتووە لەماوەی 15 ڕۆژ 11 سەیارەو 4 مۆبایل پارچە زەوییەک و بایی 100000$ دۆلار كارتی وەرگرتووە ئەمە جگە لەوەی لەكاتی دەزگیركردنیشی مامەڵەی 6 ئۆتۆمبیلی دیکەی لابوو خەریكبوون پێی بدەن و ئەوانیش بچنە ناو مامەڵە گوماناوییەکەوە”.