پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی ئاشکراکرد

سەرۆکایەتی پەرمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی 6ی کانوونی دووەمی ڕاگەیاند و پەرلەمانتاران بانگهێشت دەکرێن بۆ دەنگدان لەسەر دوو بڕگە، کە یەکێکیان دیاریکردنی وەزیری سامەنە سروشتییەکانە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پەرلەمانی کوردستان تێیدا هاتووە، “پەرلەمانتاران بانگهێشت دەکرێن بۆ دەنگدان لەسەر ئەم دوو بڕگەیە:

یه‌كه‌م: دەنگدان لەسەر متمانەدان بە بەڕێز (كەمال عبدالحمید عبدالرحمن) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، بەپێی بڕگەی (4)ی ماددەی (پەنجا و شەش) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژەیاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

بابەتی پێشتر

پێنج زۆرانبازی ناوداری (WWE) لەسەرەتاوە پاڵەوانی لەشجوانی بوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی موچە و خانەنشینی زیاتر لە 10 هەزار کەس ڕادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share