لە رووداوێكی تەقەكردندا لە سلێمانی سێ كەس برینداربوون

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە سلێمانی كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون

لە شەقامی پیرەمێرد لە سلێمانی داواكراوێك تەقەی لە سێ كارمەندی هێزەكانی پۆلیس كردووە و بەهۆیەوە كارمەندێكیان گیانیلەدەستدا و دووانی دیكەشیان برینداربوون.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە شەقامی پیرەمێرد تەقە لە سێ كارمەندی هێزەكانی پۆلیس كراوە و بەهۆیەوە كارمەندێكیان گیانیلەدەستدا و دوو كارمەندی دیكەشیان برینداربوون.

هەر بە پێی زانیارییەكان، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە.

بابەتی پێشتر

رێگای كاتیی دەربەندی گۆمەسپان لە 48 كاتژمێری داهاتوودا تەواودەبێت

بابەتی دواتر

هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: مەسرور بارزانی و حكومەتەكەی دوای ساڵێك بەڵێنەكانیان لەبارەی كێشەی زەوییەكانی 8ی حەسارۆكەوە جێبەجێنەكرد

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی و وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتەكانی دیكە دوای ساڵێك لەبەڵێنەكانیان كێشەی زەوییەكانی 8ی…
Total
0
Share