لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان شۆفێرێك گیانیلەدەستدا

نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار

بەهۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێكی قەمەرە و بارهەڵگرێك لە گەرمیان، شۆفێرێك گیانیلەدەستدا.

موقتەدەم عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای ناحییەی قۆرەتوو – سالح ئاغا ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی سیراتۆ و گەلابەی بارهەڵگر ڕوویدا.

وتیشی، لە ئەنجامدا شۆفێری سیراتۆکە بەناوی (محەمەد نەجیب ساڵح) لەدایکبووی 1961 دانیشتووی قەزای کەلار پیشە پۆلیسی کارەبا گیانیلەدەستدا.

لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانەی كەلارەوە لێكۆڵێنەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەیڵێت و ئاشكراشیكرد، شۆفێری بارهەڵگرەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share