جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی، ساڵی 2023 زیاتر لە 50 پڕۆژە لە هەشت سێكتەری جیاوازدا بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار مۆڵەتییان پێدراوە و كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەشڵێت، “ئامانجمانە ساڵی 2024 و ساڵەكانی داهاتووش سلێمانی هەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە سلێمانی، ساڵی 2023 زیاتر لە 50 پڕۆژە لە هەشت سێكتەری جیاوازدا بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار مۆڵەتییان پێدراوە و كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و وەبەرهێنان لە شارە حەیاتەكە گەیشتووەتە لوتكە و لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا هەرگیز نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە.
دەشڵێت، “بە هەموو تواناوە بەردەوامدەبین لە گەشەپێدانی سلێمانی لە هەموو روویەكەوە ئامانجمانە ساڵی 2024 و ساڵەكانی داهاتووش سلێمانی هەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە و بە تایبەتیش بە ئەولەوییەتدان بە كەرتەكانی پیشەسازی، كشتوكاڵ و گەشتوگوزار جووڵەی بازرگانی زیاتر بكەین و گەرموگوڕییەك بە بازار ببەخشینەوە.