کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 100 مەتری هەولێر کەوتنەکار

لە ئەمڕۆوە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 100 مەتری هەولێر وەکو تاقیکردنەوە کەوتنەکار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا  بڵاویکردەوە، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لە ئەمڕۆوە کە دەکاتە 25ی تشرینی یەکەم تاکو رۆژی 1ی تشرینی دووەم، کاتژمێر 12ی شەو، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی ڕێگای هەولێر – پیرمام، لە بازگەی هەولێر تاکو پشت تونێلی پیرمام وەکو تاقیکردنەوە، بەکاردەخرێن.

دەشڵێت، “لەدوای ئەو بەروارە واتا لە 2ی تشرینی دووەمەوە سەرپێچییەکان تۆماردەکەن، داوا لە هەمووان دەکەین بۆ پاراستنی خۆیان و ئازیزانیان و سەروماڵیان، پابەندی ڕۆیشتن بن بەخێرایی دیاریکراوەوە”.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، لەسەر ڕێگای هەولێر – پیرمام ئەوپەڕی خێرایی 100 کیلۆمەترە بۆ ئۆتۆمبێلە ساڵۆنەکان و 80 کیلۆمەترە بۆ بارهەلگرەکان، بێجگە لەناو تونێلەکە کە ئەوپەڕی خێرایی تێیدا 70 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانەوە ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”زانكۆكانی هەولێر داهاتیان زۆرە”‏
تا ئێستا لە هەولێر دەرماڵە خەرجنەكراوە و خوێندكاران نیگەرانن

نزیکەی دوو مانگە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆکان دەرچووە، بەڵام  تائێستا زانکۆکانی…
Total
0
Share