ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نابێت مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بفەوتێت و دەشڵێت، “ئەمساڵ وەزیری دارایی عێراق رازیی نابێت هەرێم داهاتی ناوخۆ رادەست نەكات”.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو ئەركی حكومەتی هەرێمە و نابێت قبوول َبكرێت مووچە لە 2025دا وەك 2024 بێت و پێویستە مانگانە داواكاریی بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆران جێگیر و دیاریكراو بێت.
وتیشی،”نابێت مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بفەوتێت و بۆ پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم، ئەمساڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رازیی نابێت هەرێم داهاتی ناوخۆ رادەست نەكات”.