پارە گەیشتە بانكەكان و دەستكرا بە دابەشكردنی مووچە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،”پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران لە هەولێرەوە گەیشتە سلێمانی و دەستكراوە بە دابەشكردنی بەسەر بانكەكاندا” .

گەزیزە محێدین، جێگری بەرێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی لە لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران لە هەولێرەوە گەیشتووەتە دەستمان بەسەر سەرجەم بانكەكاندا دابەشكراوە و دەدرێتە بەرێوەبەراتییەكان و فەرمانگەكان.

ئاماژەی بەوەكرد بەشێكی فەرمانگەكان دوای وەرگرتنی پارەكەیان دەستدەكەن بە دابەشكردنی مووچە و خۆیان بڕیار دەدەن كە دابەشكردنی مووچەكەیان دەكەوێتە سبەینێ یەكشەممە.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی باسی لەوەكرد، بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆران لەناو شار و دەرەوەی شار دابینكراون .

بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە مووچەی مانگی دووی وەزارەتەكانی (سامانە سروشتییەكان، پیشەسازی و بازرگانی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ڕۆشنبیری، گواستنەوە و گەیاندن و كارەبا ) دابەشبكرێت، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی پارە لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی دابەشكردنی مووچە دواكەوت بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: 83%ـی دانیشتووانی هەرێم فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، 83%ـی دانیشتووانی هەرێم فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە. نەوزاد شێخ کامیل،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: گواستنەوەی پڕۆژەی هەژماری من بۆ سەر وەزارەتمان دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی گواستنەوەی پرۆژەی هەژماری من بۆ سەر وەزارەتی دارایی دەستیپێکردووە. وەزارەتی دارایی و…
Total
0
Share