دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی نەسڕی شاری كەركوك بەهۆی لێپرسینەوە لەگەڵی، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك هێرشیكردە سەر كارمەندێكی پۆلیسی هاتوچۆ و برینداری كرد و دواتر هەڵات، كەمێك پێش ئێستا لەلایەن پۆلیسی كەركوكەوە تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا گیرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و كەمێك پێش ئێستا، لەلایەن پۆلیسی كەركوكەوە تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا گیرا.