دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران هەمواردەكرێتەوە مانگانە بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا دەنگ لەسەر ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دراوە و ئەو كۆبوونەوانەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجامدراون بەشێكی زۆری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەركراون.

وتیشی، “كێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەردەبێت و ئەو پارەیەی رەوانە دەكرێت قەرز نییە، جگەلەوەش تا ئەو كاتەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت و یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە مانگانە پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: 154 هەزار ئاوارە لە هەرێم هەن

بابەتی دواتر

كەركوك.. ئەو كەسەی هێرشیكردە سەر كارمەندێكی هاتوچۆ دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە هەولێر ڕوویدا

لە گەڕەكی 32ی پاركی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەك بیستراو بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێك ئاگریگرت و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە…
Total
0
Share