تەقینەوەیەك لە هەولێر ڕوویدا

لە گەڕەكی 32ی پاركی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەك بیستراو بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێك ئاگریگرت و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەكی 32ی پاركی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەك بیستراوە كە ئۆتۆمبێلێك بەهۆی تەقینەوەكەوە ئاگریگرتووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش گیانیلەدەستداوە.

هەر بە پێی زانیارییەكان دوو ژن و دوو منداڵ لە نێو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون كە سەرجەمیان بریندارن

هێزە ئەمنییەكانيش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەکی گرنگی كارەبا جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە شارەکەدا، جێبەجێدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share