هۆکاری دابەشنەکردنی دەرزیی گەشە لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاشکرادەکرێت

نەخۆشخانەی منداڵان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بڕێکی کەم لە دەرزیی گەشە گەیشتووەتە نەخۆشخانەکە، ناتوانن دابەشیبکەن.

د. پشدەر عەبدوڵا رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە بڕێکی زۆر کەم دەرزیی گەشەمان بۆ هاتووە کە بڕەکەی 295 دەرزییە لە کاتێکدا 600 منداڵ پێویستی بەدەرزی گەشە هەیە، منداڵی وا هەیە مانگانە پێویستی بە پێنج دەرزی هەیە ،منداڵیش هەیە پێویستی بە یەک یان دوو یان سێ دەرزی هەیە، بۆیە بە لایەنی کەمەوە پێویستمان بە هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دەرزی مانگانە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو منداڵانەی دەرزییەکەیان پێدەدرێت لە نەخۆشخانەکەمان پێویستی زۆریان پێی هەیەو ناتوانین جیایان بکەینەوە لەبەر ئەوەی هەمووی وەک یەک پێویستی پێیەتی، بۆیە باشترە کەمێک چاوەڕێ بکەین بزانین بڕی زیاترمان لە بەغداوە بۆ دێت یان نا، دڵنیابن یەک دەرزی نافەوتێت و هەمووی بەیەکسانی بە پێی پێویستی لە رێگای لیژنەی تایبەتەوە دابەشدەکرێت.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای عەربەت - سلێمانی روویدا

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: سەوزكردن و پاراستنی باخچە و بلوارەكان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share