رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی روویدا

ئەمڕۆ لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرنشین برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی نێوان عەربەت – سلێمانی بە ئاراستەی عەربەت رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی نیسان سەنی روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی کەشف و هێڵکاری شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە هۆکاری سەرەکی رووداوەکە خێرایی زۆر و بەجێنەهێشتی ماوەی سەلامەتی نیوان ئۆتۆمبێلەکان بووە.

ئاشکراشیکرد، رووداوەکە جگە لەوەی برینداری لێکەوتەوە، زیانێکی ماددی زۆریشی بەدواوە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە ھاتوچۆی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا…
Total
0
Share