دەیان کەس بەهۆی شەپۆلی سەرماوە لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا

شەپۆلی سەرمای بەهێز و دابەزینی پلەی گەرمی لە هەفتەی رابردوودا ئەمریکای گرتەوە و بەهۆیەوە 50 کەس گیانیان لەدەستداوە بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکە.

پلەی گەرمی زۆر نزم و بای سەهۆڵاوی و چینە ئەستوورە سەهۆڵییەکان بووە هۆی رووداوی هاتوچۆ و گیانلەدەستدان، تێکچوونی گەشتە ئاسمانییەکان، هاوکات داخرانی خوێندنگەکان و بچڕانی کارەبا، ئەو شتانە بوون یەک بەدوای یەک روویان دەدا.

بەرپرسانی تەندروستی لە باشووری ویلایەتی تێنسی گیانلەدەستدانی 14 کەسیان بە هۆی سەرما و کەشوهەواوە پشتڕاستکردەوە، هاوکات 5 کەسیش بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانییان لەدەستدا.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، لە ویلایەتی ئیلینۆیس، کانزاس، نیو هامپشایر، نیویۆرک، ویسکۆنسێن و واشنتۆن چەندین کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە عێراق تێكشكا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری هاتوچۆ لەبارەی خستنەكاری كامێرا جێگیرەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share