ئێران وەڵامی كۆمكاری عەرەبی دەداتەوە

لەسەر هێرشەكەی هەولێر، كۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی كۆمكاری عەرەبی دەداتەوە و دەڵێت، “هیوادارين عێراق بەتەواویی پابەندیی رێككەوتنە ئەمنییەكان بێت”.

لەو بارەیەوە ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، هێرشەكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستوپێوەندەكانی ئیسرائیل ئەنجامدراوە كە ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیان كردووەتە ئامانج و هاوڵاتییانی ئێرانیان رووبەڕووی ھەرەشە و مەترسی بوونەتەوە.

وتیشی، “رێز لە یەكپارچەیی خاكی عێراق دەگرین و چاوەڕوانین حكومەتی عێراق پابەندی رێككەوتنی ئەمنی نێوانمان بێت”.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی كۆمسیۆن: گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share