ڤیدیۆ.. گروپێک لە دانیشتوانی قوم هاوار دەکەن “ئیمامی مەهدی” دەربکەوێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ئێران ڤیدیۆی گروپێک لە دانیشتوانی شاری قوم لە ئێران بڵاوکراوەتەوە کە هاوار دەکەن و دەپاڕێنەوە تا “ئیمامی مەهدی” خۆی دەربخات.

بە بڕوای گروپەکە ناوەڕاستی مانگی شەعبان کە هاوکات کاتی لە دایکبوونی ئیمامی مەهدیشە کاتێکی گونجاوە بۆ هاوارکردن و پاڕانەوە تا ئیمامی مەهدی خۆی دەربخات.

بە بڕوای شیعەکانی سەر بە پەیڕەوی 12  ئیمام، ئیمامی مەهدی کە ناوی تەواوی (محمد بن الحسن بن علي المهدي)ە ڕۆژێک دەگەڕێتەوە سەر زەوی و دادپەروەری دەچەسپێنێت.

بەپێ باوەری شیعەی 12 ئیمام، دوازدەھەمین و دوایین ئیمام و ھەمان مەھدی مزگێنی دراوە، ئەو کوڕی حەسەنی عەسکەری، ئیمامی یازدەھەمی شیعەکانە و ئەگەرچی سەدان ساڵ تێپەڕیووە بەسەر مردنیدا، بەڵام ڕۆژێک هەر دەگەڕێتەوە.

شیعەکان باوەڕیان وایە کە ئیمام مەھدی لە 15ی شەعبانی 256 کۆچی لە سامەڕا لە دایکبووە و لە دووای کوژرانی باوکی، حەسەنی عەسکەری، لە تەمەنی 5 ساڵی دا گەیشتە ئیمامەت.

باوەر وایە ئەو پاش گەیشتنی بە ئیمامەت لە سامەڕا، لە ڕێگای 4 بریکار کە توانیویانە ئەو ببینن لەگەڵ شوێنگرانی پەیوەندی ھەبووە، ئەم سەردەمە بەناوی سەردەمی شارانەوەی بچووک باس دەکرێت.

زۆربەی سوننەکان ئەمە قبووڵ ناکەن و بڕوایان وایە مەھدی هێشتا لە دایک نەبووە و کاتێک لە دایک دەبێت “شکۆ و دەسەڵات و دادپەروەری دەگێڕێتەوە بۆ سەر زەوی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشیکردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە…
زیاتر ببینە

مەرسوومێکی کۆماریی چارەنووسساز لە شەرعەوە بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان

سەرۆککۆماری سوریا، مەرسوومێکی کۆماریی بڵاوکردەوە و تێیدا، چەند فەرمانێکی چارەنووسساز بۆ کوردانی رۆژئاوا خراونەتەڕوو. گرنگترین خاڵەکانی مەرسوومەکە: –…
Total
0
Share