ئیدارەی پارێزگای کەرکوک: سبەی چوارشەممە بەبۆنەی نیوەی شەعبان و زیارەتی شەعبانییەوە دەوامی فەرمانگەکان رادەگیرێت

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بە راگرتنی دەوامی رەسمیی لە فەرمانگەکانی پارێزگاكە بۆ سبەینێ چوارشەممە، بەبۆنەی نیوەی شەعبان و زیارەتی شەعبانییەوە.

لای خۆیشیەوە رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوک ئاشکرایکرد، پشووەکەی سبەینێ تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان ئەوانەی ئەرکەکانیان بە شێوەی شەو و رۆژ بەردەوامە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها زانکۆ و پەیمانگەکان سەرپشکن لە راگەیاندنی پشوو یان بەردەوامبوونی دەوام بەپێی پابەندییەکانیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان: دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، ڕایانگەیاند، دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات. لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو…
Total
0
Share