لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەوە نەدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی مووچەی مانگی پێنج و شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام هیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوە.

لە مانگی حەوتداین و تاوەکو ئێستا، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتوون و ئێستا تەنیا کێشەی نەوت ماوە؛ عێراق داوای 280 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم دەکات و حکومەتی هەرێمیش، ئامادەنییە پێی بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: لە ڕەمەزاندا زیاتر لە 34 هەزار تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری چالاکییەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە…
Total
0
Share