توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی رووەکەکانیش توانای قسەکردنیان لەگەڵ یەکتردا هەیە و زمانێکی هاوبەشیان هەیە و یەکتری لە هەر مەترسییەک ئاگاداردەکەنەوە.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە پێگەی سێنس ئالێرت بڵاوکراوەتەوە، توێژەران توانیویانە 80 جۆری رووەک دەستنیشانبکەن کە توانای کارلێککردنیان لەگەڵ یەکتردا هەیە و جۆرێک لە ئاگادارکردنەوەی هەوایی بۆ یەکتردەنێرن و وەڵامدانەوەشیان بۆ ئەو ئاگادارکردنەوانە هەیە.
توێژەران دەڵێن، لە کاتی هەر رووداوێک کە بەسەر رووەکەکاندا دێن ئایۆنی کالسیۆم دەردەدەن لە گەڵاکانەوە و لەماوەی چەند چرکەیەکدا کاردانەوەیان دەبێت و ئاماژە بۆ رووەکەکانی دیکە دەنێرن.