لە کاتی بەجێهێشتنی داڤۆس؛ فڕۆکەکەی ئەنتۆنی بلینکن کێشەی تێکەوت

دوای تەواوبوونی کۆڕبەندی داڤۆس، کاتێک ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ویستی سویسرا بەجێبهێڵێت، بەهۆی بوونی کێشە لە فڕۆکەکەیدا گەشتەکەی دواکەوت.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە باسی لە رووداوەکە کردووە، رایگەیاندووە، فڕۆکەکە کێشەی دزەکردنی ئۆکسجینی هەبووە و کێشەکەی بە مەترسیدار ناوبردووە.

بەهۆی ئەو رووداوەشەوە، ئەنتۆنی بلینکن کە ماوەی رۆژێک و نیو لە داڤۆس مایەوە، نەیتوانی دوای تەواوبوونی کۆڕبەندەکە راستەوخۆ سویسرا جێبهێڵیت، بەلکو ناچاربوو چاوەڕێی هاوکاری بکات.

فڕۆکەیەکی دیکە بۆ گەڕانەوەی بلینکن لە ئەمریکاوە نێردرا، لە کاتێکدا بە هێلیکۆپتەر لە داڤۆسەوە بەرەو شاری زیوریخ بەڕێکەوت، هاوکات یاریدەدەرەکانی بە گەشتێکی بازرگانی گەڕانەوە بۆ واشنتۆن.

 

بابەتی پێشتر

لە نەخۆشخانەیەکی بەغداد بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: رووەکەکان قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share