عێراق سووتانی غازی سروشتی بنبڕدەكات

جاسم حومادی وەزیری ژینگەی عێراق دەڵێت، نەخشەڕێگایەكیان پەرەپێداوە بۆ كەمكردنەوەی سووتانی غازی سروشتی و هەوڵدەدەن كۆتایی پێبهێنن.

حومادی ڕایگەیاندووە، پلانەكەیان ئەوەیە تا ساڵی 2030 سووتانی غازی سروشتی بە تەواوەتی نەهێڵن و بەفیڕۆدانی غاز و پیسبوونی ژینگە بەو هۆیەوە كۆتاییان پێبێت.

وەزیری ژینگەی عێراق قسەی بۆ ڕۆژنامەی جۆردن تایمز كردووە و وتوویەتی، سووتانی غازی میسان لە سەرەكیترین ئەو بابەتانەیە كە حكومەتی عێراق كاریان لەسەر دەكات و دەیەوێت بنبڕی بكات.

وتیشی، تا ئێستا ڕێژەی 60%ی سووتانی غازی سروشتی كۆنترۆڵكراوە و دەردانی غازی میسان كەمكراوەتەوە و ئەو 40%ـەی ماوە تا ساڵی 2030 بنبڕدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەواوە كۆچكردن لە سێ پارێزگای عێراق دەستیپێكردووە

دانیشتووانی سێ پارێزگای عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە كۆچكردن تیایدا دەستیپێكردووە. نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكدا…
Total
0
Share