بڕیارە شەقامێکی دیکەی یەکتربڕی لای باخی بەختیاری بکرێتەوە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی سەردانی پڕۆژەی یەکتربڕی لای باخی بەختیاری کرد و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کارەکان کرد، سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی تیمەکانی شارەوانی و کۆمپانیای جێبەجێکار کرد کە دڵسۆزانە کار لە پڕۆژەکەدا دەکەن و قۆناغ بە قۆناغ شەقامەکان دەکەنەوە هەر ئەمڕۆش بەشێكی دیکەی شەقامەكە كرایەوە.
باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا، کارکردن لە پڕۆژەکەدا لە کۆتا قۆناغیدایە.