ئەو پزیشکەی سێ ژن و 60 منداڵی هەیە بەدوای ژنی چوارەمدا دەگەڕێت

پیاوێکی پاکستانی کە پیشەی پزیشکە لە دوای هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ سێ ژن و لەدایکبوونی 60 منداڵ بڕیاریداوە بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیری بکات.

پیاوێکی پاکستانی بە ناوی سەردار جان محەمەد خان خلیجی، کە پیشەی پزیشکە و لە شاری کویتا دەژی و نۆرینگەیەکی پزیشکی هەیە، بڕیاریداوە خێزانێکی گەورە پێکبهێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش سێ جار هاوسەرگیریکردووە و بووەتە خاوەنی 60 منداڵ.

سەردار جان رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی خێزانێكی گەورە دەیەوێت بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیری بکات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە خزم و کەسە نزیکەکانی کردووە هاوسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.

ئەو پیاوە پاکستانییە تا ئێستا پێنج منداڵیی لەدەستداوە و تەواوی منداڵەکانی دیکەی بە تەندروستییەکی باشەوە لە ژیاندا ماون.

لای خۆیەوە سەردار جان داوایکردووە، حکومەت چەند پاسێکیان بۆ دابینبکات تا بتوانێت گەشت بە منداڵەکانی بکات و بە تەواوی وڵاتەکەدا بیانگەڕێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌…
Total
0
Share