پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەكەی هەولێر داوایەكی بەپەلە ئاراستەی حكومەت دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردووی هەولێر هاتەدەنگ و داوایەكیش ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات.

هاوكات داواش لە حكومەت و سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات رێگا لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە بگرن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكهێندراوە و ئەركی حكومەتە سەروەریی خاكی عێراق بپارێزێت.

شەوی رابردوو، هێرشكرایە سەر شاری هەولێر و بەهۆیەوە 4 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

لە هەولێر سێ رۆژ ماتەمینیی گشتی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share