ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی 20 تۆن پێداویستیی پزیشکی دایە حکومەتی هەرێم

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی 20 تۆن پێداویستیی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان دابینکردووە، تا لەم دۆخەدا وەک پاڵپشتێک لە کەرتی تەندروستیدا بەکاربهێنرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، “پاڵپشتییەکان پێکهاتوون لە 117 پالێت کەلوپەلی پزیشکی کە بریتی بوون لە کۆمەڵێک ئامێری پزیشکیی تەنگەتاوی و قەرەوێڵەی میکانیکیی یەکەی چاودێریی چڕ و کەلوپەلی پاراستنی کەسی (PPEs) و کەلوپەلی پزیشکیی تر”.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەو هاوکارییانە ڕێکكارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەهێزدەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، کە چەند حاڵەتێکی لە هەرێم تۆمارکراون”.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لەدوای وەرگرتنی هاوکارییەکان وتی، “بە دڵنیاییەوە ئەم بڕە یارمەتییە پزیشکییە تەنگەتاوییە جیاوازییەک لە جۆر و بڕی خزمەتگوزاریی چاودێریی پزیشکی کە لەلایەن دەزگا تەندروستییەکانمان پێشکەشدەکرێت، دروستدەکات، ئێستا سەدان هەزار کەس بەشێوەیەکی باشتر دەتوانن دەستیان بە خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستیی بنەڕەتی و تەنگەتاوی بگات بە چارەسەری پەتای کۆڤید-19ـەشەوە “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فارس عیسا: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە پابەندییەکانی جێبەجێکردووە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە ئەرکەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق…
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی داوای لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف دەكات

فراكسیۆنی یەكێتی داوادەكات پەرلەمانی كوردستان لیژنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێرێت بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەبارەی ڕووداوی تیرۆركردنی عەقیدەكەی ئاژانسی پاراستن…
Total
0
Share